هۆشداری كرێكارانی ئه‌ركان سالس به‌ ده‌وڵه‌ت

 

كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ئۆلتیماتۆمیان دا.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌، ئێمه كرێكارانی نه‌وت، فولاد، توانه‌وه‌ی ئاسن، نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، په‌ره‌ستاران، كاغه‌زی پارس، ڕێگه‌ی ئاسن، كه‌شاوه‌زران، كامیۆنداران، موعه‌لیمان و هه‌موو خانه‌نشینكراوان، چی تر بڕوامان به‌ حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی نه‌ماوه‌ و ده‌زانین كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تمان ڕوو نادات. ده‌سه‌ڵات له‌ ‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و مافیاكان دایه‌ و سه‌رمایه‌كانی وڵات به‌ ئاسانی تاڵان ده‌كرێت. بۆ دوایین جار ئۆلتیماتۆم ده‌ده‌ینه‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ زووترین كات داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كات، گه‌وره‌ترین مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net