كارناسانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی سێ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ هۆشدارایان به كۆماری ئیسلامی دا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی جێگری دادستانی ورمێ، بڕیاره ڕۆژی ٢٣ی خاكه‌لێوه په‌نجه‌ی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شاهیوه‌ند و مێهدی شه‌ره‌فیان به تۆمه‌تی دزی ببڕنه‌وه. به‌و بۆنه‌وه، كارناسانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مای ساتۆ ڕاپۆرتێری تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه. مای ساتۆ له وتارێك دا ڕایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا بڕیارێكی بێ كه‌م و كورتیه و جیاوازیی هه‌ڵ ناگرێت. داوا له كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین به زووترین كات سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.