4
ده‌زگای هه‌واڵنێری هندووستان ستراتژیك وایه‌ر بڵاوی كرده‌وه: ڕاجنات سینگ وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته هۆشداری به پاكستان داوه كه ئه‌گه‌ر پاڵپشتی له كۆماری ئیسلامی بكات، هندووستانیش پشتیوانی له ئیسڕائیل ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری هندووستان له لێدوانێك دا ڕایگه‌یاند: ڕێگه ناده‌ین ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی پاكستان مووشه‌ك و كه‌ڕه‌سته‌ی نیزامی به كۆماری ئیسلامی بده‌ات، هندووستانیش پشتیوانی لۆجستیكی له ئیسڕائیل ئه‌كات و ده‌وڵه‌تی پاكستان به‌هایه‌كی قورس ئه‌دات.