18

ڕۆژی ڕابردوو، چندین وڵاتی عەرەبی لەوانە کووەیت، ئیمارات، بەحرەین، عەرەبستان، قەتەر و ئۆردون لە بیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە کە لە زووترین کاتدا ڕێگری لەو هێرشانە بکات کە لە خاکی ئەم وڵاتەوە ئاراستەی دراوسێکان دەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە بیاننامەکەدا ئاماژە بە پاراستنی پەیوەندییەکان کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا هوشداری بە بەرپرسانی عێراق دراوە سەبارەت بە هێرشی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە خاکی ئەم وڵاتەوە بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی. هەروەها لە درێژەی بەیانناممەکەدا سەرەڕای ئاماژە بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە گروپە چەکدارەکان، جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە عێراق ڕێوشوێنێکی درووست سەبارەت بە گروپە میلیشیاکان بگرێتەبەر.