حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی ئه‌بۆلفه‌زل قه‌دیانی، موسته‌فا تاجزاده، عه‌لیڕه‌زا به‌هه‌شتی، مێهدی مه‌حموودیان، سه‌عید ئه‌حمه‌دیان و خه‌شایار سفیدی له نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی دا.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، ماوه‌ی ١٥ ساڵه موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان، به‌ندكراوی سیاسی كورد له ئێڤین زیندانی كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی سه‌خت بووه. ناوبراو پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه و پزیشكی داد بڕیاری ئازادی بۆ ئه‌و به‌ندكراوه ده‌ركردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وێڕای دابینكردنی وه‌سیقه‌ی ٥٠ ملیارد تمه‌نی بۆ ئه‌و به‌ندكراوه، له‌گه‌ڵ ئازادی موته‌لیب دژایه‌تی كردووه. ئێمه وه‌كوو هاوبه‌ندی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه شاهیدی ئێش و ئازاری ناوبراوین و به ئه‌ركی ئینسانی خۆمان ده‌زانین به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی بكه‌ین. ڕۆژی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی، موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان شارومه‌ندی خه‌ڵكی بانه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه به ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانه‌كانی میناب و سه‌قز مه‌حكووم كرا. ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له كوشتن” و “لێدانی به ئه‌نقه‌ست” به ٩ ساڵ زیندان، په‌رداختی نیوه‌ی دیه و ٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا درا.