16

ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە، وەزارەتی دەروەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا هوشداری داوە سەبارەت بە ئەگەری پەرەسندنی شەڕەکە بۆ ناوچەیەکی بەرفراوانتر.
وتەبێژی کرملین ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا نیگەرانە بەرامبەر ئەنجامە نەخوازراوەکانی هێرشەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەیی. ئەم هۆشدارییە پاش ئەوە هاتووە کە هەندێک ڕاپۆرت سەبارەت بە هێرش بۆسەر ئامانجە سەربازییەکان لە ناوچەی دەریای کاسپین بڵاو بوونەتەوە. بەپێی وتەکانی ناوبراو، هەر پەرەسەندنێکی شەڕ دەتوانێت کاریگەریی نەرێنی هەبێت لەسەر هەموو ناوچەکە.