هۆشداری ڕێكخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی ده‌ به‌ندكراوی سیاسی له‌ ئێران

ڕێكخراوی لێبوردنی نیوده‌وڵه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر ده‌ به‌ندكراوی سیاسی له‌ ئێران به‌ توندی مه‌حكووم كرد و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كیان هۆشداری به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دا.

ده‌ به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا به‌ ناوه‌كانیفازڵ به‌هرامیان،منووچێهر مێهماننه‌واز،مێهران به‌هرامیان،میلاد ئارموون،عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی،ئه‌میرمحه‌ممه‌د خوش ئێقباڵ،نه‌وید نه‌جاڕان،حسێن نێعمه‌تی،عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناكومێهراب عه‌بدۆڵڵازاده‌له‌ محاكمه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ دا به‌ تۆمه‌ته‌كانی به‌غی و موحاره‌به‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون. ڕێكخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای ئاماژه‌دان به‌ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و بێبه‌ش بوونیان له‌ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی ئه‌و ده‌ به‌ندكراوه‌ هۆشداری به‌ به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net