ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێرشه ئاسمانی و زه‌مینیه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ز و باشووری لوبنان به‌رده‌وام بوو و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته پاڕله‌مانی فه‌له‌ستینیان له ناوه‌ندی غه‌زه داگیر و نه‌خۆشخانه‌ی قودسیان له كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی حه‌ماس ده‌رهێنا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردۆته‌وه، ٢١ چه‌كداری حه‌ماس له نه‌خۆشخانه‌ی قودس كوژراون و ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پاكسازی كراوه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانیان پاڕله‌مانی غه‌زه‌یان داگیر كردووه و ئاڵای وڵاته‌كه‌یان تێدا هه‌ڵواسیوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ په‌ره‌ستار به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا و ٣٠ كه‌س له ئۆردووگای جبالیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دۆخی په‌نابه‌رانی نێو نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه و برینداره‌كان كاره‌ساتباره و پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له وڵامی مووشه‌كبارانی شاره‌كانیان له‌لایه‌ن حیزبۆڵڵاوه، باشووری لوبنانیان به چڕی بۆردوومان كرد و هۆشداریان دا به دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دا كه به‌ره‌و باكووری لوبنان كۆچ بكه‌ن، هاوكات سه‌دان تانك و نه‌فه‌رهه‌ڵگری زرێهی بۆ سنووره‌كانی لوبنان گوازراونه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماری به‌رپرسانی بێهداشتی حه‌ماس، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، سێ هه‌زار و ١٤١ قوتابی و ١٣٠ موعه‌لیم گیانیان له‌ده‌ست داوه.