به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، ئاخووندێكی ئاته‌ش به ئێختیاری خه‌ڵكی قوم له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجاب، فیلمی له ژنێك هه‌ڵگرتووه و دواجار په‌لاماری داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنێكی گه‌نج له‌گه‌ڵ منداڵه كۆرپه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانیه‌ی كردووه و له نێو سالۆنی ده‌رمانگا، شیری به منداڵه‌كه‌ی داوه و سه‌رپۆشه‌كی كه‌وتووه. له‌و حاڵه‌دا ئاخووندێكی ئاته‌ش به ئێختیاری حكوومه‌تی به مۆبایل فیلمی لێ هه‌ڵ گرتووه و ئه‌و ژنه‌ش داوای لێ كردووه كه فیلمه‌كه بسڕێته‌وه. كاتێك خه‌ڵك له ده‌ورووبه‌ری ژنه كۆده‌بنه‌وه و ئاخوونده‌كه په‌لاماری ده‌دات، ژنه له‌هۆش خۆی ده‌چێت. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له سازكردنی په‌روه‌نده بۆ ئه‌و ژنه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ندین كه‌س له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌رمانگا ده‌كه‌ن.