هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر لوبنان و یه‌مه‌ن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ مووشكبارانه‌كانی سپای پاسداران و حیزبۆڵڵای لوبنان، بنكه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی به‌ چڕی بۆردوومان كرد و ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش پایگای مووشه‌كی و په‌هبادی حووسیه‌كانی یه‌مه‌نیان كرده‌ ئامانج.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ هاویشتنی مووشه‌ك و هه‌ڵدانی په‌هباد له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و به‌ ئاراسته‌ی ئیسڕائیل، ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته له‌ ڕێگه‌ی تۆپخانه و هێرشی ئاسمانی، باشووری لوبنانی به‌ چه‌ڕی بۆردوومان كرد. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، وێڕای له‌ناوبردنی مووشه‌ك و په‌هبادی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن، بنكه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان به‌ سه‌ختی بۆردوومان كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net