هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێز و فەرماندەییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی دوایین هەواڵەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندەکانی ڕژیم، هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی لە مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام و هەروەها فەرماندەیی هەنگی سنوور لە ورمێ کرانە ئامانج.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سنووری لە مێهران، ژمارەیەک لە پاسەوانانی سنوور کوژراون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات لە ورمێ، بینای فەرماندەیی هەنگی سنووری بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج و دوکەڵی ڕەش لە ناوچەکە بڵاو بووەتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیانێکی ماددیی زۆر بە ناوەندەکە گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوەکان بڵاونەکراوەتەوە. ئەمانە لە کاتێکدایە کە ئاستی گرژییەکان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکاندا بڵاوبوونەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net