51
به‌یانی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری دهۆك و سلێمانیان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه پووش و پاوانی ناوچه‌كه ئاگری گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی قامێش و گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی شارباژێر له پارێزگای سلیمانی و گوندی باڵه‌كایه‌تییان له پارێزگای دهۆك به سه‌ختی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، زیانێكی زۆر به گوندنشینان و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.