ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، هێرشیان كرده سه‌ر فدراسیۆنی گیانبازان له گه‌ڕه‌كی “ئه‌باوی” قامیشلوو و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشه ڕایگه‌یاند: گیانبازانی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌و كه‌سانه بوون كه بۆ پاراستنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامی جه‌سته‌یان له ده‌ست داوه. ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانه ئیسلامگه‌راكانی له پێش چاوی جیهان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوه‌ندێكی یارمه‌تیدانی كه‌م ئه‌ندامانی جه‌نگ و دونیا بێده‌نگه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان داوای له ته‌واوی ئازادیخوازان و خه‌ڵكی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كرد كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانی كاردانه‌وه‌ی جیددیان بێت.