74
به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی لیجه‌ی سه‌ر به شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان و شارومه‌ندێكی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا گوندی نهنیاسی له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د گه‌مارۆ داوه و به هێلیكۆپته‌ر و چه‌ك و چۆڵی قورس گونده‌كه‌ی بۆردوومان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا خانووی بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری وه‌حشیانه‌ی سه‌ربازانی تورك و كه‌سێك به ناوی “محه‌ممه‌د یێلدریم” كوژراوه.