هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی نێگار ده‌باغی له‌ ته‌ورێز

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی نێگار ده‌باغی، له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا و مۆبایل، له‌ب تاپ و كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی ناوبراویان زه‌وت كرد.

نێگار ده‌باغی له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازار درا. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆنی له‌ كرتووخانه‌ ئازاد كرا. هه‌ر چه‌ند ناوبراو به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ هیچ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی نییه‌، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌یانه‌وێت سیناریۆسازی بۆ بكه‌ن. نیگار پێشتر له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ گوشاریان بۆ هێناوه‌ داوای لێبۆردن بكات، به‌ڵام ئه‌و قبووڵی نه‌كردووه‌ و وتوویه‌ كه‌ په‌شیمان نییه‌ و داوای لێبوردنیش ناكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net