ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی شه‌ش مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپای قودس له ته‌نیشت باڵوێزخانه‌ی ئێران له ناوچه‌ی مه‌زه‌ی دیمه‌شق و به‌وهۆیه‌وه ١١ كه‌س كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌فیری ئێران و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ساختمانی كۆماری ئیسلامی دا نه‌بوون به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی فه‌رمانده‌كانی سپای قودس و جیهادی ئیسلامی له بیانیه‌كی ته‌نیشت ئه‌و باڵوێزخانه‌یه به‌ڕێوه چووه كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج. به پێی دوایین زانیاری ١١ كه‌س له‌و هێرشه‌دا كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ناسناوی هه‌ندێك له قوربانییه‌كان بریتیه له: “محه‌ممه‌دڕه‌زا زاهدی” فه‌رمانده‌ی سپای قودس و جێگره‌كه‌ی به ناوی “محه‌ممه‌دهادی حاج ڕه‌حیمی” و پێنج ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی ئه‌و هێزه به ناوه‌كانی “حسێن ئه‌مانۆڵڵاهی”، “سه‌یدمێهدی جه‌لاله‌تی”، “موحسن سداقه‌ت”، “عه‌لی ئاقا بابایی” و “عه‌لی ساڵحی”. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریه و لوبنان، دوو سه‌ربازی سووری و فه‌رمانده‌یه‌كی حیزبۆڵڵا به ناوی “ئیسماعیل ئه‌لزه‌ین” كوژراون.