62
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خێوه‌تی ڕۆژنامه‌وانان و هه‌واڵنێرانی له مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لئه‌قسا كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون.
پاش جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٤٠٠ فه‌له‌ستینی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، هه‌روه‌ها كوشتنی شه‌ش ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان، ئه‌مجاره هێرشی كرده سه‌ر خێوه‌تی ڕۆژنامه‌وانان و هواڵنێرانی نیشته‌جێ له مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لئه‌لقسا. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا چه‌ند كه‌سی مه‌دنی و چوار هه‌واڵنێر گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.