64
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گونده‌كانی تویلا له ناوچه‌ی ته‌لته‌مه‌ر و ته‌ل تورین له كانتۆنی منبج له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه به چه‌كی قورس بۆردوومان كراوه و به هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون. هه‌ره‌وه‌ها مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران ئاگری گرتووه و زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پهبهادێكی توركیا خانوویێكی له ته‌نیشت كارخانه‌ی سیمانی دێرك كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌كانی نه‌زانراوه.