5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی ته‌نا و بیرحه‌سۆ له باشووری كۆبانی و شه‌ڕێكی قورس له نێوان داگیركه‌ران و شه‌رڤانانی ئازادی دا ڕووی دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شه‌رڤانان هه‌موو هێرشه‌كانیان تێكشكاندووه و چه‌ندین تیرۆریست كوژرا و بریندار بوون. هاوكات به‌رخۆدانی خه‌ڵك له به‌ندئاوی تشرین درێژه‌ی هه‌یه و ئازادیخوازانی ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ند شاره‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ناوچه و پاڵپشتیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كردووه.