ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ جارێكی دیكه ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له ڕۆژئاوا و قه‌زای ماوه‌تیان له باشووری كوردستان به چڕی بۆردوومان كرد.
فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن “پ.ك.ك“وه، درێژه به پێشێلكارییه‌كانیان ئه‌ده‌ن و ڕۆژی ڕابردوو، دۆڵی “ژاژۆڵان“یان له قه‌زای ماوه‌ت بۆردوومان كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕێكی قورس له نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له ئارادایه. هاوكات فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه‌كه‌یان بۆردوومان كردووه و فه‌رمانده‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ده‌ڵێن: دوو سه‌ربازی توركیا و دوو تیرۆریستی جیهادی له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیان كوژرا و بریندار بوون.