به‌پێی زانیارییه‌كان، “ساڵح نیكبه‌خت” پارێزه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” كه له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراوه، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌كرێگیراوێكی ڕژیمه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ری و به‌سه‌ختی بریندار كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، مه‌ئموورانی زیندانی ئێڤین به ئه‌نقه‌ست “ساڵح نیكبه‌خت”یان له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیندانی كردووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند هێرشبه‌رێك ئه‌و پارێزه‌ره‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئێسقانی فهكیان شهكاندووه. “ساڵح نیكبه‌خت” پاش برینداربوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و پزیشكان ناچاربوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی، ئێسقان له لاقی وه‌ربگرن. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مووزاد به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه.