هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاكێكی سیاسی له‌ قوروه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ شاری قوروه‌ به‌ شێوه‌ی وه‌حشیانه هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی دایه‌ “مه‌حبووبه‌ عه‌باسی”، دایكی “عارف نادری” چالاكی سیاسی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان شكاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ كاتی نیوه‌شه‌و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی دایكی “عارف نادری” و وێڕای شكاندنی شیشه‌ و په‌نجه‌ره‌كان، وشه‌ی ناشیاویان به‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌وه‌ نووسیوه‌. هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌ دایك و خۆشكی ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ كردووه‌. پێشتر دایه‌ مه‌حبووبه‌ سكاڵای له‌ دژی به‌كرێگیراوانی ڕژیم تۆمار كردبوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ هێزه‌كانی پۆلیس هاتوون و ته‌نیا سوره‌ت جه‌له‌سه‌یان كردووه‌ و ڕۆیشتوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net