ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراوی ڕژیم له شاری سنه به قه‌مه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی و كاتێك ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه گرتووه، و‌ڵامیان وه‌ر نه‌گرتووه.
ئیبراهیم محه‌ممه‌دی كوڕی محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی له به‌ندیخانه‌ی سنه زیندانی كراوه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای نادادپه‌روه‌رانه‌ی زیندان به سه‌ری و هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم، مانی له خواردن گرتبوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك به‌كرێگیراوی ڕژیم به چه‌قۆ و قه‌مه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌دی و پۆلیسی ئه‌و شاره بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تیان هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ڵ نه‌گرت. هاونیشتمانیان ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی قه‌مه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه سیخوڕی سپای پاسدارانن و به فه‌رمانی ئیتلاعاتی سپا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك. شایانی باسه كه چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دی به‌ندكراوی سیاسیین و ئێستا سیروان محه‌ممه‌دی له مه‌ره‌خه‌سی دایه.