62
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له توركانی فاشیست له شاری نه‌وشه‌هیر به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر كرێكارانی كورد و ١٣ كارگه‌ریان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، كۆمه‌ڵێك كرێكاری كورد له شاری نه‌وشه‌هیری توركیا، سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی په‌نێلی هه‌تاوی بوون كه توركه فاشیسته‌كان به بیانووی پۆشینی جل و به‌رگی یانه‌ی ئامه‌د سپۆرت، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و ١٣ كه‌سیان به سه‌ختی بریندار كردووه.