2
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، تیرۆریستانی داعش له ده‌یره‌زوور هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و پاش شه‌ڕێكی نێو ساعه‌ته، شه‌ڕڤانێك گیانی به‌ختكرد و كه‌سێكی دیكه بریندار بوو.
پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع له سووریا، چالاكی تیرۆریستانی داعش له پارێزگاكانی باشووری ئه‌و وڵاته په‌ره‌ی سه‌ندووه و ڕۆژی هه‌ینی، له هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر بازگه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له گوندی ڕیزه‌ی سه‌ر به پارێزگای ده‌یره‌زوور، شه‌ڕڤانێك گیانی به‌ختكرد و كه‌سێكی دیكه بریندار بووه.