ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له چه‌ند قوڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له شه‌هبا و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و هه‌وڵی داگیركردنی چه‌ند گوندیان دا.
به پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له سێ قوڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شه‌ری سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان له شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و شه‌ڕێكی قورس له نێوانیان دا هاتووه‌ته ئاراوه. له ناوچه‌ی شه‌هباش تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی كورد به شه‌ڕ هاتن و چوار هێزی ئاسایشی ناوخۆیی شه‌هبا گیانیان به‌خت كرد، به‌ڵام ڕێگه‌یان نه‌دا تیرۆریستان سه‌نگه‌ره‌كانیان ببه‌زێنن. له سه‌ریكانیش تیرۆریستان هێرشێكی قورسیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و هه‌وڵی داگیركردنی چه‌ند گوندیان دا، سێ شه‌رڤان شه‌هید بوون و زیانێكی زۆر به چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی گه‌یشت، به‌ڵام نه‌یانتوانی پێشڕه‌وی بكه‌ن.