5
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر منبج و له‌لایه‌ن شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه به توندی به‌رپرچ درانه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی شاری منبج و شه‌ڕێكی قورس هاتووه‌ته ئاراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، چه‌ند ئۆتۆمبێلی پڕ له چه‌ك و چۆڵی تیرۆریستان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و چه‌ندین چه‌كداری گرووپه ئیسلامگه‌راكان كوژران و بریندار بوون.