هێرشی جه‌یشۆلعه‌دل بۆ سه‌ر سێ بنكه‌ی نیزامی ڕژیم له‌ به‌لووچستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌لێوه‌، چه‌كدارانی جه‌یشۆلعه‌دل هێرشیان كرده‌ سه‌ر سێ بنكه‌ی نیزامی ڕژیم له‌ چابه‌هار، ڕاسه‌ك و سه‌رباز و تا به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وام بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی شه‌وی ڕابردوو پێنج ئه‌ندامی سپا و هێزه‌ ئینتزامییه‌كان كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ به‌رانبه‌ردا ٨ ئه‌ندامی چه‌كدارانی جه‌یشۆلعه‌دل كوژراون و چه‌ند كه‌سیان به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو گرووپێكی چه‌كدار هێرشی كرده‌ سه‌ر دوو ئامبۆڵانس له‌ باشووری كرمان و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێك بریندار بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net