به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی سه‌ر به حیزبۆڵڵای لوبنان له زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خوێندكارانی ئێرانی و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.
پاش شۆڕشی ژینا و گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان دایه ده‌ركردنی چالاكانی خوێندكاری و ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا كۆمه‌ڵێك خوێندكاری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و حیزبۆڵڵای لوبنان له ژێر ناوی خوێندن له زانكۆكان دا جێگیر بكات. له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك لایه‌نگری حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا له زانكۆی خواجه نه‌سیر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خوێندكارانی ئێرانی و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه. چالاكانی خوێندكاری ده‌ڵێن: ئه‌و به‌كرێگیراوانه به فه‌رمانی ده‌فته‌ری خامنه‌یی و حه‌راسه‌ت هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر خوێندكارانی ئێرانی و داوا له هه‌موو خوێندكاران ئێران ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌ت بێدنگ نه‌بن و ڕێگه نه‌دن زانكۆكان ببنه شوێنی ته‌ڕاتێنی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی.