هێرشی درۆنی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سوران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سپای پاسداران شەوی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە بە درۆنی ئینتحاری هێرشی کردووەتە سەر ماڵی تەها دادلی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سوران.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، درۆنەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ماڵەکەی ئەو کەسەی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا بەشێکی بەرچاو لە ماڵەکە ڕووخاوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو ئەندامی ئەو بنەماڵەیە بریندار بوون و بۆ ناوەندە تەندروستییەکان گواستراونەتەوە. سەرچاوەکان دەڵێن ئەمە یەکەم جارە کە سپای پاسداران بە درۆن ماڵی ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی لە ناوچەیەکی نیشتەجێیی مەدەنی کردووەتە ئامانج.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net