هێرشی درۆنی سپای پاسداران بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

بەپێی زانیارییەکان، سپای پاسداران هێرشێکی دیکەی درۆنی بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کۆیە ئەنجام داوە. 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، درۆنێکی ئینتحاری بەرەو کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی کۆیە هاویشتراوە. هەروەها شەوی ڕابردوو کەمپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە چوار مووشەک هێرش کراوەتە سەری. پاش ئەم ڕووداوانە هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا ڕەوانەی شوێنەکان کراون بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی زیانەکان. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ئەگەری برینداربوون یان زیانە ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە و بە وتەی سەرچاوەکان، ئەم هێرشانە لە درێژەی ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا ڕوویداون. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net