ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی برووجێرد بۆ جاری دووهه‌م هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی موعه‌زه‌می گوده‌رزی و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان دا.
ڕۆژی ٣١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی برووجێرد یه‌كه‌م هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی موعه‌زه‌می گوده‌رزی و دایك و باوكی ڕه‌زا موعه‌زه‌می گوده‌رزی گیانبه‌ختكردووی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. فه‌رزاد موعه‌زه‌می گوده‌رزی برای ئه‌و گیانبه‌ختكردووه پێشتر له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه. ڕۆژی ڕابردوو ئیداره‌ی ئیتلاعاتی برووجێرد بۆ جاری دووهه‌م هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی موعه‌زه‌می گوده‌رزی و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕۆزیتا موعه‌زه‌می گوده‌رزی، خۆشكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان دا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و بنه‌ماڵه كردووه كه ئه‌گه‌ر ڕۆزیتا خۆی ڕاده‌ست نه‌كات، دایكیان له زیندان ئازاد ناكرێت.