هێرشی دووباره‌ی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند شاری ئیسڕائیل

 

سه‌رله‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی جۆزه‌ردان، سپای پاسداران له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی سه‌دان مووشه‌ك و په‌هباد چه‌ند شاری ئیسڕائیلی كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، شاره‌كانی حه‌یفا، تل ئاویو، ته‌مره‌، یافا، ڕامه‌ڵڵا و ئۆرشه‌لیم مووشه‌كباران كراوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ده‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ لانیكه‌م ٢٥ كه‌س بریندار بوون. هاوكات ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی كردووه‌ته‌ ئامانج و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ نیزامیه‌كانی حووسی له‌وانه محه‌ممه‌د غه‌ماری سه‌رۆك ئه‌ركانی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه كوژراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net