ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی ئێزه‌كانی ئاسایشی ناخۆی باكوو و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و به هۆیه‌وه ٢ شارومه‌ندی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، دوو كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كاتی سووریا، كاتی هاتوچۆی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری “ڕه‌قه“، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و به هۆیه‌وه دوو شارومه‌ندی مه‌ده‌نی گیانیان له دسه‌تداوه. هاوكات هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپۆراسیۆنێكیان دژ به چه‌ته‌كانی داعش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا لانیكه‌م دوو گروپ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به سه‌ر چه‌ك و چۆڵه‌كانیاندا گرتووه.