7
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی به‌نده‌ر كه‌رگان و وێڕای ڕووخاندنی دیواری ماڵه‌كان، كه‌لووپه‌لی خه‌ڵكیان سووتاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی، جهرۆسهقیل و بێڵ میكانیكی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی به‌نده‌ر كه‌رگان و وێڕای سازكردنی كه‌ش و هه‌وای ترس به سه‌ر ژنان و منداڵانی ئه‌و شاره، دیواری چه‌ندین خانوویان ڕووخاندووه و كه‌لووپه‌لی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان ئاگر داوه.