2
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، گرووپێك له سه‌له‌فیه‌كانی شاری سه‌قز كه هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌كه‌ن، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی ئه‌یووب جه‌وانپور و ناوبراویان بریندار كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌یووب جه‌وانپور له ئاست بڕینی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربریوه و به ئاگردانی لاستیك شه‌قامێكی داخستووه به‌ڵام ١٥ كه‌سی توندئاژۆی سه‌له‌فی به بیانووی سووتاندنی قورئان، به پێنج ئۆتومبێله‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و ناوبراویان بریندار كردووه. ناسناوی سێ كه‌س له هێرشبه‌ره‌كان بریتیه له: په‌یمان غه‌فاری، عیسا ئه‌مینی و كه‌سێك به پاشناوی براخاسی.