49
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، گرووپێكی توندئاژۆی سه‌له‌فی هێرشیان كردۆته سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “نه‌هرۆ ڕۆسته‌م نژاد” و ناوبراویان به‌سه‌ختی بریندار كردووه.
لەدوای دەسپێکی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” لە شاری سقز، ڕژیم دەیەوێت له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌له‌فیگه‌ری و پشتیوانی له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی له‌و شاره، تۆڵه له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ بكاته‌وه. له دوایین نموونه دا ڕۆژی چوارشه‌ممه گرووپێكی توندئاژۆی سه‌له‌فی به شمشێر هێرشیان كردۆته سه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی حهماڵاوی سه‌قز به ناوی “نه‌هرۆ ڕۆسته‌م نژاد” و ناوبراویان به سه‌ختی بریندار كردووه.