2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گلاوێژ، گرووپێكی فاشیستی تورك هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد له شاری مێرسین و چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان بریندار كرد.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان، گرووپێكی فاشیستی تورك به چه‌ند ئۆتو‌مبێل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد له گوندی كیسجیك و ٨ كه‌س له‌وانه چه‌ند ژن و منداڵیان بریندار كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و گرووپه فاشیسته به بیانووی قسه‌كردن به زمانی كوردی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه و دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیره. هه‌روه‌ها هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.