13
شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه و ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی چه‌پگه‌را له پاریس، دژ به فاشیزم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی كۆمۆنیستی كورد و تورك هاوڕێ له‌گه‌ڵ گرووپی “یانگ ستراگڵ” كه پێكهاتووه له لاوانی ئه‌نترناسیۆناڵی دژبه‌ری فاشیزم، له پاریس فیلمێكیان به ناو “زێد“، ده‌رهێنانی “گوستاو گاواراس” بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام فاشیسته‌كانی فه‌ڕانسه به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ریان و دروشمی “پاریس نازییه“یان به‌رز كرده‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، سێ كه‌س له‌وانه چالاكێكی كرێكاری به سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره.