شه‌وی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی توركیا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن “پ.ك.ك“، هێرشێكی چڕ و پڕی كرده سه‌ر گه‌ریلاكان و شه‌ڕێكی قورس له ناوچه‌كانی مه‌تینا و كوره‌ژارۆ ڕوویدا.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا پاش ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن پ.ك.ك كتوپڕ هه‌ڵیكووتاوه‌ته سه‌ر گه‌ریلاكانی ناوچه‌ی مه‌تینا و كوره‌ژارۆ، به‌ڵام خۆیان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی گه‌ریلاكان و زه‌بری كوشه‌نده‌یان به‌ركه‌وتووه. به پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا تا ده‌مه‌وبه‌یانی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به چڕی بۆردوومان كردووه، له ڕۆژئاوای كوردستانیش، فڕۆكه‌كانی توركیا سایلۆی گه‌نمی جووتیارانیان كردووه‌ته ئامانج و چه‌ندین تۆن گه‌نمیان له‌ناو بردووه.