6
شه‌وی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، چه‌ند چه‌كداری لیباس شه‌خسی هێرشیان كرده سه‌ر “توران حه‌مه‌ل زهی“، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئێرانشار و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گرت.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌و چه‌كدارانه هاوشێوه‌ی مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بووه و كاتێك توران و نه‌وه‌كه‌ی چوونه‌ته نێو ئۆتۆمبێل، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان. چه‌كدارانی لیباس شه‌خسی وێڕای لێدانی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی توران و نه‌وه‌كه‌ی دا گرتووه و هه‌ڵهاتوون.