هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی په‌راوێزنشینی بێهبه‌هان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٣، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی بێهبه‌هان هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی پلاكی ٥٦ له‌ پشت نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌و شاره‌ و چه‌ند خانوویان ڕووخاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و خێزانانه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ ساخاتمانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ژیاون خانووه‌كانیان ڕووخاوه‌ و كاتێك سه‌ردانی ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازیان كردووه‌، بێڕێزیان پێ كراوه‌. ناڕازیان ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتوون و چه‌ند خۆپێشانده‌ر بریندار كراون. شایانی باسه‌ كه‌ خانووه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ته‌نیا ئاوی لووله‌كه‌شیان هه‌یه‌ و له‌ به‌رق و گاز بێبه‌شن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net