هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری “ئارمیتا گه‌ڕاوند”

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌، ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” بوو و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم مۆبایلی خه‌ڵكیان زه‌وت كردووه‌ و وێنه و ویدیۆكانیان سڕیوه‌ته‌وه‌. “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له‌ هاوڕێكانی به‌ بێ حیجابی ئیجباری له‌ میترۆی شۆهه‌دای تاران كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی ڕژیم و چووه‌ كۆما. ئه‌و كچه‌ مێرمنداڵه‌ پاش ٢٨ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران، له‌ به‌رواری ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ گیانی به‌خت كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net