هێرشی مووشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

سه‌ر له‌ به‌یانی شه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان، سپای پاسداران به‌ ده‌یان مووشه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند شاری ئیسڕائیل و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا ٧٠ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند ئامانجی هه‌ستیاری نیزامی له‌ ئیسڕائیل به‌ مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران له‌ تل ئاویو، حه‌یفا و ئه‌شدوود كراوه‌ته‌ ئامانج و زیانێكی زۆر به‌ زیاتر له‌ ده‌ ساختمان گه‌یشتووه‌. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كۆماری ئیسلامی كرد و ڕایانگه‌یاند: له‌وه‌ به‌دواوه‌ ده‌ست ناپارێزن و هه‌موو به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و ناوچه‌ نه‌وتی و گازییه‌كانی ڕژیم ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net