هێرشی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگایەکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا، پێگەیەکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە بە ئامانج گیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پێگەیەکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە چوار درۆنی ئینتحاری لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر بارەگاکە کەوتووە. شایانی باسە وەزارەتی پێشمەرگە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە توندی ئیدانەی هێرشی میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هێرشەکان، وڵامیان دەدەنەوە. لە هەمان کاتدا لە بەیانناممەکەدا سەرەڕای ڕەخنەی توند لە بێدەنگی دەوڵەتی عێراق، ئاماژە بە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە پاراستنی عێراقدا کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net