هێرشی هاوكاتی ئێران، توركیا و سووریه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه له‌ قه‌زاقستان، ده‌وڵه‌ته‌كانی توركیا، ئێران و سووریه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌یره‌زوور چڕتر كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ باكووریشه‌وه‌ توركیا به‌‌رده‌وام ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بۆردوومان ده‌كات.

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیمی سووریه‌ و كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی داگیركردنی پاڵاوگه‌ی شه‌فاحیان دا له‌ ده‌یره‌زوور، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه‌ به‌رپرچ درانه‌وه‌ و ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net