3
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسی له دۆحه‌ی قه‌ته‌ر كردووه‌ته ئامانج.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥ كه‌س له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی “حه‌ماس” به ناوه‌كانی “خه‌لیل ئه‌لحۆیه“، “خالد مه‌شعه‌ل“، “زاهر جه‌بارین” و “نه‌زار عه‌وه‌زوڵڵا“، له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا كوژراون. شایانی باسه ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرائیل له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی وڵاتی قه‌ته‌ر و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتی دیكه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به توندی ئیدانه كراوه و ئیسرائیل به “بنپێ كردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان” و هه‌روه‌ها “سه‌روه‌ری وڵاتی قه‌ته‌ر” تۆمه‌تبار كراوه.