51
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شت هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندی ژنانی زیندانی لاكان و دوو چالاكی به‌ندكراو له‌و زیندانه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گواسته‌وه.
پاش هێرشی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆ سه‌ر به‌ندی ژنانی زیندانی ڕه‌شت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو به‌ندكراو، زیندانیانی دیكه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. به‌ندكراوانی ناڕازی دادوه‌ری چاودێری زیندانیان بانگ كردووه و سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم تۆمار كردووه، به‌ڵام وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. شایانی باسه كه ناسناوی ئه‌و دوو به‌ندكراوه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.