هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.

بنەماڵەی قوربانییان لە بەردەم ده‌فته‌ری كۆمیساریای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە تاران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژبه‌ سەفەری “ندا نەشیف” جێگری سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ بۆ ئێران ئەنجام دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌و به‌رپرسه‌ بۆ ئێران بوون. به‌شداربووان  ئاماژەیان بە پێكانی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لەلایەن سپای پاسدارانەوە كرد و ڕایانگه‌یاند: ئەگەر به‌و هه‌موو مه‌ترسییه‌وه‌ هێشتا ئه‌یه‌وێت سەفەری ئێران بکات، پێویستە تەنیا لەگەڵ بنەماڵەی دیله‌كانی ده‌ستی كۆماری ئیسلامی و ئەو به‌ندكراوانه‌ی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە کۆبێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net