بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دکتۆر “لوقمان قەنبەری”، لە هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌رپۆلی زه‌هاو بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ئازاد كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە حوکمی دادگا ماڵی “لوقمان قەنبەری”یان پشکنیوە و دەستیان بەسەر بەڵگەنامەکانی خوێندن و کەرەستە تایبەتەکانی ناوبراو وەکوو مۆبایل و له‌پتابه‌كه‌ی دا گرتووە. ناوبراو دوای ٤٠ کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دەستڕاگەیشتن بە ئیمەیلی ئەو نووسەرە کوردە، ناوبراوی بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ “ئۆفرا بەنگیۆ”، نووسەری کتێبی “کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نائارام” و وەرگێڕانی کتێبی “کوردەکان لە ئێران” بەرهەمی “کەریم یەلدیز”، بە “پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل” و بڵاوکردنەوەی “شێوازی فکریی پانکوردیسم” تۆمه‌تبار كردووه. شایانی باسه كه ئیداره‌ی ئێرشادی ڕژیم پێشتر مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به كتێبی “كورده‌كان له ئێران” نه‌دابوو.